بازدان بۆ ناوەڕۆک

دەربارەی کۆمین

دەربارەی کۆمین

بونیادنانی کولتوری دیالۆگ و دیموکراسی

ڕێکخراوێکی سەربەخۆی ناحکومی و قازانج نەویست و بێلایەنە، کە لە بواری کولتووری و گەشەپێدانی هزر و ڕەفتاری دیموکراسیدا، کار و چالاکی و خەباتی مەدەنی، بە گوێرەی مۆڵەت و یاسا بەرکارەکان ئەنجامدەدات.
کۆمین جیاوازی، دیالۆگ، تەواوکاری
ناسنامە

ناوی ڕێکخراو بە سێ زمان

کوردی

ڕێکخراوی کۆمین بۆ کولتور و دیموکراسی

عەرەبی

منظمة كومين للثقافة والديمقراطية

ئینگلیزی

KOMIN Organization for Culture & Democracy

دیدگای ڕێکخراو

بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار، کە تیایدا دیموکراسی و دیالۆگی نێوان جیاوازییەکان ببێتە کولتور و بنەما و هەوێنی پێکەوەژیان و لێبوردەیی و یەکتری پەسەندکردن، ئەمەش بۆ ئەوەی ڕێز لە بەها و بیروڕاکان بگرین و کەشێکی ئازاد و یەکسان لە ژیانی کۆمەڵگەدا بێنینە ئاراوە.

پەیامی ڕێکخراو

کارکردن بۆ زیندووکردنەوە، نوێکردنەوە و گەشەپێدانی کولتور و کەلەپووری دەوڵەمەندی کۆمەڵگەی کوردی و بەشداری پێکردنی لەگەڵ بەها گەردوونییەکانی ئازادی و دیموکراسی، لە ڕێگەکانی پەروەردەی مەدەنی، پشتگیریکردنی داهێنانە کولتوورییەکان، پەرەپێدانی یەکسانی و هۆشیاری و مافەکانی مرۆڤ، پاراستنی ژینگە و ژیانی هاوسەنگ لەگەڵ سروشت، هەروەها پەرەپێدانی تواناکانی تاک بۆ بەشداریکردنێکی کارا لە بەشداری سیاسی و کۆمەڵایەتیدا، بە هەستی نیشتمانیی بەرزەوە.

دروشم: جیاوازی، دیالۆگ، تەواوکاری

ئامانجەکان

ئامانجەکانی ڕێکخراو

  1. ٠١

    پێگیریکردن بە یاسا بەرکارەکانی هەرێمی کوردستان.

  2. ٠٢

    پاراستنی بەرژەوەندییە گشتی و باڵاکانی هەرێمی کوردستان.

  3. ٠٣

    پاراستن و بەدۆکیومێنتکردنی شوناسی کولتووری و ڕێگریکردن لە سڕینەوەی ناسنامە و فەرهەنگ و باوەڕ و بەها ڕەسەنەکان.

  4. ٠٤

    هاندانی گەنجان بۆ داهێنان لە بوارە جیاوازەکانی چاند، هونەر و ئەدەبدا وەک ئامرازێکی کاریگەری گۆڕانکاری و زمانی هاوبەش لە نێوان جیاوازییەکاندا.

  5. ٠٥

    ڕەخساندنی دەرفەت بۆ ناساندن و بەشداریکردن و ئاڵوگۆڕی فەرهەنگ و کەلەپوور و کولتووری کۆمەڵگەی ڕەسەنی کوردستان لەپاڵ کولتوورە جیاوازەکانی جیهاندا.

  6. ٠٦

    بڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیریی دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ لە ناوەندە جیاوازەکانی کۆمەڵگەدا.

  7. ٠٧

    بەهێزکردنی بنەماکانی لێبوردەیی، پێکەوەژیان و قبوڵکردنی جیاوازییەکان و جیاڕایی.

  8. ٠٨

    کارکردن بۆ بەشداری ئازاد و دیموکراسییانەی تاک لە پرسە گرنگ و چارەنووسسازەکانی کۆمەڵگەدا، بۆ ئەوەی بەرپرسیارێتی و بنەما ئاکارییەکان لە پانتایی کۆمەڵگەدا وەک ئەرک هەژمار بکرێن.

  9. ٠٩

    کردنەوەی خول و ڕاهێنان، ئەنجامدانی توێژینەوە و چاپکردنی نووسین و بڵاوکراوە بۆ بەکولتوورکردنی دیموکراسی ڕاستەقینە و ڕەنگدانەوەی لە ڕەفتار و ژیانی تاکەکەسی و کۆمەڵایەتیدا.

  10. ١٠

    دروستکردنی پانتایی و سەکۆی ئازاد بۆ گفتوگۆی شارستانییانە و بەرهەمدار لە نێوان نەوەکان و گروپە کۆمەڵایەتییە جیاوازەکاندا، و بەشداری لە پەرەپێدانی هزر و کۆمەڵگەی کراوە و دیموکراتدا.

  11. ١١

    فەراهەمکردنی دەرفەتی ڕاهێنان بۆ تاکەکان تا ببنە سەرکردەی کاریگەر و بەرپرسیار لە دەڤەر و بوار و کارامەییەکانی خۆیاندا.

  12. ١٢

    هاندان بۆ دروستکردن و پەرەپێدانی توانست و خولیاکانی گەنجان لە چوارچێوەی گروپەکانی هونەری و کولتووری و ڕۆشنبیری، کۆدوان و کۆڕ و هاوڕێیانی هزر و کتێب، خۆبەخشانی ژینگەیی، پاراستنی شوناس، بەشداری کارای گەنجان و ژنان، زمانی کوردی و هەموو ئەو بوار و بابەتانەی کە دەبنە مایەی تەواوکاری و کارلێکی ئازاد و دیموکراسییانەی نێوان جیاوازییەکان.

  13. ١٣

    توێژینەوە لە پانتایی کولتور و کۆمەڵگەدا، هزر و زمان و مێژوو، لە پێناو نیشاندانی بەهێزی و دەوڵەمەندی و توانستەکان، هەروەها بەشداری لە چارەسەرییەکان و ناسین و تێگەیشتن لە پانتایی و قووڵایی کۆمەڵگە لە ڕەهەندی جیاوازەوە.

چۆنیەتی کارکردن

شێوازەکانی کارکردن

  1. ١

    هەموو شێوازێکی کاری مەدەنی ئاشتیخوازانە.

  2. ٢

    ڕێکخستن و ئەنجامدان و بەشداری لە چالاکی کۆدوان و کۆڕ و سیمینار و کۆنفرانس و دیالۆگی کراوە و ئازاد.

  3. ٣

    ئەنجامدانی توێژینەوە و ڕاپرسی و ڕووپێوی مەیدانی لە بوار و ڕەهەندی جیاواز.

  4. ٤

    ئەنجامدان و ڕێکخستنی چالاکی ژینگەیی هەمەجۆر.

  5. ٥

    بەشداریکردن لە چاپ و بڵاوکردنەوەی هزر و ئەدەبیات بۆ ئامانجەکان.

  6. ٦

    هەڵمەتی هۆشیاری و بەئاگاهێنانەوە لە بواری مافەکان، ئازادییەکان، یەکسانی و بەرپرسیارێتییەکان.

  7. ٧

    خولی ڕاهێنان لە سەرجەم بوارە هزری و کۆمەڵایەتی و بەشدارییە دیموکراسییەکاندا.

  8. ٨

    کارکردن و هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوەکان و حکومەتە خۆجێییەکان، بۆ بەکولتوورکردنی دیموکراسی و هەستکردن بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر کۆمەڵگە و بەها و سەرمایە کولتوورییەکان.

پرنسیپەکان

بنەماکانی کارکردن

  • پابەندبوون بە یاسا نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بە بنەماکانی مافی مرۆڤ.

  • پێگیریکردن لە یاسا بەرکارەکانی هەرێمی کوردستان.

  • پاراستنی بەرژەوەندییە گشتی و باڵاکانی هەرێمی کوردستان.

  • ئەو لقانەی لە دەرەوەی هەرێمن پابەندی یاسا پەیڕەوکراوەکانی ئەو شوێنانەن کە لێی کاردەکەن.

  • ئەندام پێویستە بەرنامە و پەیڕەوی ناوخۆ و پەیماننامەی ئاکاری و پیشەیی ڕێکخراو بخوێنێتەوە و پابەند بێت پێیانەوە.

پەیکەری ڕێکخراو

کۆمین چۆن بەڕێوە دەچێت؟

٠١

دەستەی دامەزرێنەران

پێکدێت لە (٣) کەس یان زیاتر کە دامەزرێنەری ڕێکخراون و بەدواداچوون و هەڵسەنگاندن بۆ چالاکییەکان دەکەن.

٠٢

دەستەی گشتی

پێکدێت لە سەرجەم ئەندامانی ڕێکخراو، و بە هەڵبژاردنێکی ئازاد و نهێنی سەرۆک و جێگر و بەڕێوەبەرەکان هەڵدەبژێرێت.

٠٣

دەستەی کارگێڕی

پێکدێت لە سەرۆک و جێگری سەرۆک و (٥) بەڕێوەبەری یەکەکانی کۆمین، و لە نێوان دوو هەڵبژاردندا بەرپرسە لە کاروباری ڕێکخراو.

یەکەکانی کۆمین

  • کارگێڕی و دارایی
  • پەرەپێدانی تواناکان
  • میدیا و پەیوەندییەکان
  • چالاکی و پڕۆژەکان
  • ڕاپرسی و هەڵسەنگاندن
کێین ئێمە؟

شوێنێک کە کولتور، دیالۆگ و دیموکراسی تێیدا یەک دەگرن

بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار، کە تیایدا دیموکراسی و دیالۆگی نێوان جیاوازییەکان ببێتە کولتور و بنەما و هەوێنی پێکەوەژیان و لێبوردەیی و یەکتری پەسەندکردن، ئەمەش بۆ ئەوەی ڕێز لە بەها و بیروڕاکان بگرین و کەشێکی ئازاد و یەکسان لە ژیانی کۆمەڵگەدا بێنینە ئاراوە.
ئامانجی سەرەکی
١٣
شێوازی کارکردن
٨
ئەندامی دەستەی کارگێڕی
٧
یەکەی پسپۆڕ
٥
ئەندامێتی

مەرجەکانی بوون بە ئەندامی کۆمین

داواکارییەکی نووسراو بۆمان بنێرە، تیمەکەمان پەیوەندیت پێوە دەکات.

پەیوەندیمان پێوە بکە
  • دانیشتوو یان نیشتەجێی هەرێمی کوردستان بێت.

  • تەمەنی ١٨ ساڵی تەواو کردبێت و ئەهلییەتی یاسایی تەواوی هەبێت.

  • باوەڕی بە پەیڕەوی ناوخۆ هەبێت و ڕێنماییەکانی جێبەجێ بکات.